شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی خۆڵبارینی مامناوەند بۆ چڕ، رو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
هەواڵ:KNNC
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: بەهۆی زیادبونی خێرایی بای باکوری رۆژئاواوە لە ئاراستەی رۆژئاوا بۆ سەرووی تا 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، لە ئەمڕۆ و رۆژانی داهاتوو، شەپۆلێکی خۆڵبارینی مامناوەند بۆ چڕ ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە و سەرچاوەکەی؛ ناوچە بیابانەکانی نێوان عێراق و سوریایە.
باسی لەوەشکردووە، ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە تا کاتە جیاوازەکانی رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت و لە درەنگانی شەوی شەممە بەولاوە، بەتایبەتی بەهۆی هەڵکردنەوەی بای باکووری رۆژهەڵات، کاریگارییەکانی بەرەو کۆتایی دەڕوات، هاوکات لەگەڵیدا پلەی گەرمییش بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت بە رێژەی 4 تا 5 پلەی سیلیزی.
60 جار خوێندراوەتەوە