بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە، خێراى با لەسەر خۆ و مامناوەند دەبێت.
هەواڵ:KNNC
كەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بەپێی پێشبینییەكانی کەشوهەوا پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە، بە نزیکەى 1-2 پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
راشیگەیاندوە: سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەرەوەها خێراى با لەسەرخۆ - مامناوەند دەبێت 15– 25 کم/ک دەبێت. بەڵام لەدوای نیوەڕۆوە خێرای با چالاک دەبێت بۆ سەرووی 25 کم/ک.
پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ پێنجشەممە بەمشێوەیە دەبن:
هەولێر : 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی
دهۆک: 38 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 39 پلەی سیلیزی
سۆران: 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان:42 پلەی سیلیزی
248 جار خوێندراوەتەوە