عێراق ژمارەی فڕۆکەخانەکانی زیاتر دەکات

KNN : Kurdish News Network
08:40 - 02/07/2025
عێراق
+
-


وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاندوە، بەنیازن ئەمساڵ سێ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نوێ لە وڵاتەکەدا بکەنەوە، کە بریتین لە؛ فڕۆکەخانەیەکی تر لە موسڵ، دو دانەکەی دیکەش دەکەونە پارێزگاکانی کەربەلا و ناسرییەوە.

 

هەواڵ:KNNC


ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی گواستنەوە عێراق ڕایگەیاند، گەورەکردن و فراوانکردنی  فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا 26 پڕۆژە لەخۆدەگرێت و تا کۆتای ئەمساڵیش سێ فرۆکەخانەی نوێ دەکرێتەوە.



وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، مەیسام سافی،  بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع)ـی ڕاگەیاند: "حکومەتی خزمەتگوزارییەکان پلانی ستراتیژی گرنگیان داڕشتوە بۆ پەرەپێدانی کەرتی فڕۆکەوانی مەدەنی، پلانی زۆریش هەن کە بەشدارن لە پەرەپێدانی ئەم کەرتە، لەوانە دروستکردنی فڕۆکەخانەکان".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەمساڵ شاهیدی کردنەوەی سێ فڕۆکەخانەی گەورە دەبن، ئەوانیش موسڵ، کە بەمنزیکانە دەکرێتەوە، هەروەها فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی کەربەلا و ناسریە".


ناوبراو وتشیەتی؛ پرۆسەی دامەزراندنی فڕۆکەخانەی نوێ هاوکات بو لەگەڵ جێبەجێکردنی کارەکانی نۆژەنکردنەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە ڕێگەی 26 پڕۆژەوە، کە گەشەسەندنی بەرچاوی لە ژێرخانی عێراقدا بەدەست دێنێت".

2201 جار خوێندراوەتەوە