شارەوانیی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، رۆژانی هەینی و شەممە بەشێكی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دادەخرێت.
هەواڵ:KNNC
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند: ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێرانی خۆشەویست دەکەین کە ڕۆژانی هەینی و شەممە، ڕێکەوتی 4 و 5ـی تەموزی 2025، تیمەکانمان هەڵدەستن بە تەواوکردنی کاری قیرتاوکردنی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود نزیک نەخۆشخانەی شار بەردەم بۆڵینگ.
ئاماژەیان بەوەشداوە، لە ڕۆژانی ڕابردودا بەهۆی دروستبونی ئاستەنگی هاتوچۆ کارەکان دواخرا بۆ کاتێکی گونجاو، تا نەبێتە هۆی دروستبونی ئاستەنگی هاتوچۆ.
هەروەها ئەوەشیان خستوەتەڕو، کە کارکردن لە سەرلەبەیانییەوە دەستپێدەکات و بەردەوام دەبێت تا ئێوارە.
60 جار خوێندراوەتەوە