پەیامی هەڕەشە ئامێز نێردراوە بۆ ژمارەیەک لە بەرپرسانی عێراق

KNN : Kurdish News Network
04:58 - 03/07/2025
عێراق
+
-


دوابەدوای هێرشە درۆنییەکان بۆسەر هێزەکانی هاوپەیمانان، لە ڕێگەی ژمارەی نیودەوڵەتییەوە هەڕەشە لە ژمارەیەک بەرپرسی عێراقی دەکرێت و کورتەنامەیان بۆ ناردون و تێیدا نوسراوە؛ "مەبن بە بوكەڵە بە دەستی ئێرانەوە"

هەواڵ:KNNC



ئەمڕۆ پێنج شەممە شارەزای ئەمنی عێراقی، سەیف ڕەعد ڕایگەیاند: لە چەند ڕۆژی ڕابردودا، پەیام  بۆ ژمارەی تایبەتی بەشێكی دیاریكراو لە سیاسییەكانی عێراق نێردراوە و ئاگاداریان دەکەنەوە، لە خراپی دەرەنجامەكانی  هەر هێرشێك بۆ سەر هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق.

ناوبراو باسی لەوەشکردوە، پەیامەکان بە نوسینن و بە دەنگیش دەخوێندرێتەوە،  لە ڕێگەی ژمارەی نەناسراو و  دەرەوەی عێراق، کە نێودەوڵەتین بۆ بەرپرسەكان نێردراون و دەقی پەیامەکەش ئەمەیە؛ " هۆشداری بۆ میلیشیا ئێرانییەكان، وەڵامی خێرا و یەكلاكەرەوەی هەر هێرشێك دەدرێتەوە كە بكرێتە سەر هێزەكانی هاوپەیمانان".

هەروەها باسی لەوەش کردوە، نامەکان هەمویان وەک یەک نین وناوەڕۆکی نامەیەکی دیکەیان تێیدا نوسراوە؛ “میلیشیا ئێرانییەكان بەردەوام عێراق ڕوبەڕوی مەترسی دەكەنەوە، مەبن بە بوكەڵەی دەستی ئێران".

سەیف ڕەعد، هۆشداریشیداوە لەوەی دۆخی  عێراق بەرەوە خراپی دەچێت، لە ڕوی خراپی پەرەسەندینی ئەمنی و سەربازییەوە مەترسیدارتر دەبێت، وتوشیەتی؛ ناردنی نامەكان بۆخۆیان دەرخەری بونی  هێرشێكی ئەلیكترۆنی ڕێكخراون،  كە لەگەڵ هێرشە موشەکیی و درۆنەکانی  ئەمدوایەدا یەکدەگرنەوە کە کرانە سەر سلێمانی، كەركووك، دهۆك و بێجی.

633 جار خوێندراوەتەوە