لە میانی بەردەوامی جەنگی نێوان ئۆکرانیا و روسیا، ئۆکرانیا گورزێکی کوشندەی لە روسیا وەشاند، میخائیل گودکۆڤ، جێگری فەرماندەی هێزی
دەریایی روسیایان کوشت و بەرپرسانی روسیاش کوژرانی فەرماندەکەیان پشتڕاست کردەوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ پێنجشەممە،
بەرپرسانی روسیا، کوژرانی جێگری فەرماندەی هێزی دەریایی وڵاتەکەیان، میخائیل گودکۆڤ پشتڕاستکردەوە، کە لە ناوچەی کورسک و لە کاتی شەڕکردن دژی هێزەکانی
ئۆکرانیا کوژراوە.
پیشتر، کەناڵە نافەرمیەکانی تێلێگرامی ڕوسیا و
ئۆکرانیا پێشتر بڵاویانکردبوەوە، کە گودکۆڤ لەگەڵ 10 سەربازی دیکە لە هێرشی ئۆکرانیا
بۆ سەر ناوەندێکی فەرماندەیی لە شارۆچکەی کۆرینێڤۆی ناوچەی کورسکی هاوسنوری ئۆکرانیا
کوژراوە.
گودکۆڤ یەکێکە لە دیارترین ئەفسەرە سەربازییەکانی
ڕوسیا کە لەلایەن ئۆکرانیا تیرۆر کراوە لەو کاتەوەی مۆسکۆ لە ساڵی 2022شەڕی سەرتاسەری
لە دژی ئۆکرانیا دەستپێکردوە.
گودکۆڤ بەهۆی ئازایەتییەکەیەوە لە چالاکییە سەربازییەکانی
دژی ئۆکرانیادا ناوبانگێکی زۆری هەبوە و لەلایەن ئۆکرانیاوە، بە تاوانباری جەنگ تۆمەتبارکرابو.
لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی کرێملیندا بڵاوکراوەتەوە
و باسی لەوە کردوە، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا لە مانگی ئازاری ڕابردودا، میخائیل
گودکۆڤی وەک جێگری فەرماندەی هێزی دەریایی دەستنیشانی کردوە.
248 جار خوێندراوەتەوە