ئەمرۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و پرسی موچە و سەردانی شاندەکەی هەرێم بۆ بەغداد تاوتوێ دەکات.
بەپێی کارنامەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، تەوەری یەکەمی کۆبونەوەکە تایبەتە بە تاوتوێکردنی ئەنجامی کۆبونەوەکانی وەفدی هەرێم لەبەغداد
هەروەها لە تەوەری دوەمیشدا گفتوگۆ لەسەر راپۆرتی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دەکرێت سەبارەت بەخانەنشینی و دەستبەری کۆمەڵایەتی کرێکاران.
92 جار خوێندراوەتەوە