وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی بە ئەلیکترۆنیکردنی مۆڵەتی شۆفێرییەوە ڕوونکردنەوە دەدات

KNN : Kurdish News Network
09:43 - 18/02/2026
کوردستان
+
-

هەوڵەکانی حوکەمت بۆ بە ئەلیکترۆنییکردنی سیستمەکانی بەڕێوەبردن بەردەوامە و لە نوێترین هەنگاودا مۆڵيتی شۆفێری گرتەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەریمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بە ئەلیکترۆنییکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتیان، ئەپڵیکەیشنی KRDPass کە لەسەر هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئەپڵ وەکو دەروازەی ئەلیکترۆنی هاووڵاتیانی کوردستان بەردەستە.

 

ئێستا هەڵگرانی مۆڵەتی نوێی شوفێری دیجیتاڵی، دەتوانن کۆپی ئەلیکترۆنی مۆڵەتەکەیان لەسەر ئەو ئەپڵیکەیشنە ببینن. هەموو وردەکارییەکانی مۆڵەتی شوفێری و کۆپییەکی دیجیتاڵی کەوتۆتە بەردەست شوفێران.

 

ئەپڵیکەیشنەکە بکەرەوە و وەشانی نوێی دابەزێنە (ئەپدەیتی بکە). پاشان لە بەشی جزدان، مۆڵەتەکەت ببینە. لەمەولا ئەگەر مۆڵەتی نوێی شوفێریت لە لا نەبوو، لە کاتی بینینی مەفرەزەکانی پۆلیسی هاتووچۆ، دەتوانن کۆپی دیجیتاڵی مۆڵەتەکەتان لەسەر ئەپڵیکەیشنی ئاماژەبۆکراو پیشان بدەن و بێ کێشە تێپەڕ بن....

22222 جار خوێندراوەتەوە