هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت: ڕێگە نادەین عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێ و لێپێچینەوە لە سەرپێچیكاران دەكەین

KNN : Kurdish News Network
06:24 - 07/03/2026
عێراق
+
-

 هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، كە لایەنە پێكهێنەرەكانی حكومەتی ئێستای عێراق لەخۆدەگرێت،   كۆبوونەوەو هەڵوێستی فەرمی خۆیان سەبارەت بە ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە ڕاگەیاند  

 

هەواڵ:  KNN

لە بەیاننامەیەكدا کە دوقای کۆبونەوەکە بۆ ڕای گشتیان بەیان کرد  هاوپەیمانییەكە چەند خاڵێكی سەرەكی وەک ستراتیژی دەوڵەت خستە ڕو:

 

  بەتوندی ئیدانەی هەر هێرشێك دەكەن كە سەروەریی عێراقی كردبێتە ئامانج و جەخت دەكەنەوە كە نابێت عێراق ببێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ململانێ نێودەوڵەتییەكان.

 

هەروەها هاوپەیمانییەكە بەكارهێنانی خاك، ئاو و ئاسمانی عێراق بۆ هەر كردەوەیەكی دوژمنكارانە دژی وڵاتانی دراوسێ رەت کردەوەو  وهەڕەشەی  لێپێچینەوەی یاسایی لەو لایەنانە دەكات كە ئەم سەرپێچییە دەكەن.

 

 ئاماژەیان بەوەشکردوە،  پاڵپشتی تەواوی هێزە چەكدارەكان دەكەن بۆ گرتنەبەری هەموو ڕێكارێكی پێویست بە مەبەستی پاراستنی سنوورەكان و ڕێگری لە هەر لایەنێك كە بیەوێت خاكی عێراق بۆ هەڕەشەكردن لە ئاسایشی ناوچەكە بەكاربهێنێت.

 

  هاوكات داوا لە وڵاتانی زلهێز دەكەن بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئارامكردنەوەی ناوچەكە و پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەكان هەڵبگرن.

169 جار خوێندراوەتەوە