سەرۆکوەزیرانی پێشووی
ئیسرائیل هۆشداری دەداتە ئەنقەرە و رایدەگەیەنێت، ئەگەر تورکیا بیەوێت بە تیرۆر گەمارۆمان
بدات، ناچار دەبین دوای ئێران رووبەڕووی ئەو وڵاتە ببینەوە.
نەفتالی بنێت
سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی بلۆمبێرگ
رایگەیاند: ئەگەر تورکیا هەوڵی هاوپەیمانییەکی نوێی ئیسلامی بدات لە ناوچەکەدا،
رەنگە دواجار ناچار بین دوای ئێران رووبەڕووی ئەو وڵاتەش ببینەوە.
ئەوەشی خستەڕوو: هەر
هاوپەیمانییەکی لەو چەشنە، لەلایەن ئیسرائیلەوە وەک بەرەیەکی دوژمنکارانە و هەڕەشەیەکی
راستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی دادەنرێت و بەرامبەر بەو هەڕەشەیە دەستەوەستان
نابێت.
روونیشی کردەوە، کە
دەیانەوێت دڵنیابن لەوەی ئەردۆغان نایەوێت هیچ هاوپەیمانێتیەکی نوێی ئیسلامی
توندڕەوی سوننە لە نێوان وڵاتەکەی، سوریا و قەتەر سازبکات.
سەرۆک وەزیرانی
پێشووتری ئیسرائیل ئامۆژگاری بەرپرسانی تورکیاشی کرد کە ئایندەی پەیوەندییەکانی
نێوان هەردوو وڵات پەیوەستە بە بڕیارەکانی ئەنقەرە و ئەوەی کە ئاشتی دەوێت، یاخود
هەوڵ دەدات بە تیرۆر ئیسرائیل گەمارۆ بدات، کە لە وەها حاڵەتێکدا تەلئەبیب
دەستەوەستان و بێ کاردانەوە نابێت.
476 جار خوێندراوەتەوە