بە وتەی شارەزایەکی کەشناسی، شەپۆلێکی بەهێزی
باران روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و لە هەندێک ناوچە ئەگەری بارینی 300 ملم
باران هەیە و چەند ناوچەیەکیش لەبەردەم مەترسی دروسبوونی لافاودان.
ئاراس جەبار رایگەیاند: دوابەدوای ماوەیەک
لەلاوازبوونی شەپۆلەکانی بارانبارین و ناچالاکی شەپۆلە مەداریەکان لە 12ی ئەم
مانگەوە ناجێگیری لە کەشوهەوا دروست دەبێت و تا 24ی مانگ بەردەوام دەبێت.
روونیشیکردەوە: لەماوەی ئاماژەپێکراودا ناجێگیری
بەهێز لە کەشوهەوادا دروستەبێت بەهۆی کۆبوونەوەی هەوای شێدار و گەرم لەگەڵ هەوای
ساردی چینە بەرزەکانی ئاسماندا کە هۆکارن بۆ دروستبوونی کەڵەکە هەوری گەورەی سوپەرسێڵ
کە هەورە بروسکەی توند و لێزمە باران و تەرزەیان لەگەڵ ئەبێت بەتایبەت لە رۆژانی
15 و 16ی مانگ ناجێگیریەکە بەهێزتر ئەبێت لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق
ئەگەری بارینی بارانێکی زۆر ئەبێت کە لەهەندێ شوێندا ئەگەری دروستبوونی لافاویشی لێدەکرێت
لەگەڵ بارینی تەرزەی گەورە و دروستبوونی گەردەلولی تۆڕنادۆ بەتایبەت لەناوچە گەرمەکان.
سەبارەت بە پێشبینییەکان بۆ بڕی بارانبارین ئەو
کەشناسە رایگەیاند:
ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و دهۆک و هەولێر
و هەڵەبجە و ئیدارەی سۆران و راپەرین لە 150 ملم تا زیاتر لە 300 ملم
ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک
و بەگشتی ناوچە نزمەکان و ناوچەکانی عێراق 70 ملم تا زیاتر لە 150ملم .
4796 جار خوێندراوەتەوە