داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی 72 کاتژمێر درێژ کرایەوە
ئەمڕۆ سێشەممە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی
شارستانی عێراق ڕایگەیاند کە داخستنی ئاسمانی عێراق تا 72 کاتژمێری تر درێژ کرایەوە ، و هیچ گەشتێکی
فڕۆکەوانی لە ئاسمانی عێراق ئەنجام نادرێت ئەوەش
بە پشتبەستن بە هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنی و پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە
بڕیارەکەش لە لە کاتژمێر 12 ی نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 10ی
3ی 2026 تا
کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی دەبێت وەک
ڕێکارێکی خۆپارێزیی کاتی
ئاماژە بەوەش کراوە ئەم بڕیارە بە پشتبەستن بە هەڵسەنگاندنی بەردەوامی
دۆخی ئەمنی و پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە دراوە و لە کاتی پێویستدا بەپێی
گۆڕانکارییەکان ، هەڵسەنگاندنەوەی بۆ دەکرێت کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەر نوێکارییەک لە
داهاتوودا ئاگادار دەکرێنەوە
35 جار خوێندراوەتەوە