سەرۆکوەزیرانی
ئیسرائیل لە پەیامێکدا بانگەشەی ئەوە دەکات کە لە رۆژانی داهاتوودا هەلومەرجێک
دەهێننەدی کە خەڵکی ئێران بتوانن چارەنووسیان دیاریبکەن و خەونەکەیان بهێننەدی.
بنیامین نەتانیاهوو لە
پەیامێکدا روو لە خەڵکی ئێران ئاماژەی بەوەکردووە، کە سەرقاڵی شەڕێکی مێژوویین
لەگەڵ ئێران و ئەم دەرفەتە رەنگە تەنیا یەک جار بە درێژایی ژیانیان هەڵبکەوێت تا
رژێمی مەلاکان لابدەن و ئازادییان بەدەست بهێنن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
کە شان بە شانی ئەمریکا توانیویانە دیکتاتۆرەکانی تاران زیاتر لە هەموو کات بکەنە
ئامانج و بەو پەڕی هێزیشەوە درێژە بە کردنەئامانجی ئەو دیکتاتۆرانە دەدەن کە
چەندین ساڵ بوونە مایەی ترس و تۆقاندنی خەڵکی ئێران.
نەتانیاهوو لە
کۆتاییدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لە رۆژانی داهاتوودا هەلومەرجێک دەڕەخسێنن کە
خەڵکی ئێران بتوانن چارەنووسیان بە دەستی خۆیان دیاری بکەن و لە کاتێکی گونجاودا
مەشخەڵی ئازادی بەرزبکەنەوە.
جەختیشی
کردووەتەوە کە لەسەر داوای خەڵک بە هانایانەوە چوون و ئێستا دەبێت خەڵکی ئێران
هەنگاو بنێن و ئیسرائیلیش وەک باشترین هاوپەیمانی خەڵکی ئەو وڵاتە رێز لە
یەکپارچەیی خاکی ئێران و کولتوری ئەو وڵاتە دەگرن.
516 جار خوێندراوەتەوە