ئیسپانیا وەک یەکەم وڵاتی ئەوروپی هەڵوێستی خۆی بەرامبەر هێرشکردنە سەر ئێران ڕاگەیاند
پێدرۆ سانچێز سەرۆک
وەزیرانی ئیسپانیا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : هەڵگیرساندنی جەنگ دژی ئێران کارێکی نایاساییە و هەڵەیەکی گەورەی ستراتیژییە
هەروەها هۆشداریی توند لە ئەنجامدانی جەنگ لە دژی ئێران دەدات و دەڵیت هەر
هێرش و کارێکی سەربازی بۆ سەر ئەو وڵاتە کارەساتبار دەبێت
سەرۆک وەزیرانەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەنجامدانی جەنگێکی لەو
شێوەیە تێچوویەکی زۆری دەبێت و هەمووان باجەکەی دەدەن
جەختی لەوەش کردەوە کە بژاردەی سەربازی چارەسەری کێشەکان ناکات،
بەڵکو ناوچەکە و جیهان بەرەو ناسەقامگیری دەبات
هەربۆیە پێویستە پەنا بۆ
دیپلۆماسی و ڕێگە یاساییەکان ببرێت بۆ یەکلاییکردنەوەی ئاڵۆزییەکان.
8743 جار خوێندراوەتەوە