شانەی ئەمنی عێراق: درۆنێکمان خستە
خوارەوە کە ئامانجی دامەزراوەیەکی گرنگ بوو
فەریق سەعد مەعن سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند
کە درۆنێکیان خستۆتە خوارەوە کە ئامانجی دامەزراوەیەکی هەستیار بوو لە نێوان
پارێزگای سلێمانی و کەرکوک.
بەرپرسەکە دەڵێت شەوی ڕابردوو لە
کاتژمێر 10دا هێزە ئەمنییەکان توانییان فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان (درۆن) بخەنە
خوارەوە کە ئامانجی ئەوە بوو هێرش بکاتە سەر دامەزراوەیەکی گرنگ لە نێوان پارێزگای
سلێمانی و کەرکوک.
بەرپرسەکە ئاماژەی بە ناوی
دامەزراوەکە نەکردووە، هەروەها باسیشی لەوە نەکردووە کە درۆنەکە لەلایەن کام وڵات
یان لایەنێکەوە ئاراستەکراو
259 جار خوێندراوەتەوە