وەزارەتی ناوخۆی عێراق کار لەسەر بەئەلکترۆنییکردنی سەرجەم مامەڵەکانی پەیوەست بە وەزارەتەکەوە دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، عەقید عەباس بەهادلی، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: ڕێوشوێنی پێشکەوتوویان بۆ پاراستنی (داتابەیس)ـی کارتی نیشتمانی لە هێرشە سایبەرییەکان گرتووەتەبەر.
سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە سەردانیکردنی هاوڵاتییان بۆ فەرمانگەکان و ڕاییکردنی مامەڵەکان بەشێوەی ئەلکترۆنی، ڕوونیکردەوە: وەزارەت ئەپڵیکەیشنی (عەین العراق)ـی خستووەتە کار و ئێستا کار لەسەر ئەوە دەکرێت زۆربەی خزمەتگوزارییەکانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ ناو ئەپڵیکەیشنەکە زیاد بکرێت، لە داهاتوەیەکی نزیکدا ئەپڵیکەیشنەکە کارا دەبێت بەجۆرێک ڕێگە بە هاوڵاتییان دەدات مامەڵەکانیان بەتەواوی و بەشێوەیەکی ئەلکترۆنی ڕایی بکەن.
سەبارەت بە ئەپڵیکەیشنی (عەین العراق) بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەتوانن سوودوەربگرن لە خزمەتگوزارییەکانی ئەپڵیکەیشنەکە، بۆ ئەو مامەڵانەی فەرمانگەکانیان پەیوەستە بە حکومەتی عێراقەوە، وەک مامەڵەی کارتی نیشتمانی و پاسپۆرت.
968 جار خوێندراوەتەوە