حەشدی شەعبی لە ترسی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بارەگاکانی لە نەینەوا چۆڵ دەکات

KNN : Kurdish News Network
12:13 - 07/03/2026
عێراق
+
-

لە ترسی ئەگەری بەئامانجگرتنیان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، هێزەکانی حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای نەینەوا دەستیان بە کشانەوە کرد و سەرجەم بارەگا و بازگەکانیان چۆڵ کرد.


بەپێی زانیارییەکان، لە پێشهاتێکی نوێی ئەمنیدا، چەکدارانی حەشدی شەعبی بەشێوەیەکی کتوپڕ بنکە و بازگەکانیان لە سنوورەکە چۆڵ کردووە. لەو چوارچێوەیەشدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بازگە سەرەکییەکەی دەروازەی مووسڵ کە پێشتر لەژێر کۆنترۆڵی ئەو هێزانەدا بوو، بەتەواوی ڕادەستی پۆلیسی خۆجێیی (لۆکاڵی) کرا.


سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هۆکاری سەرەکیی ئەم کشانەوەیە بۆ مەترسیی هێرشی ئاسمانی و موشەکیی ئەمریکا و ئیسرائیل دەگەڕێتەوە. لە ئێستادا هیچ جموجۆڵێکی سەربازیی ئەو هێزانە لەو بارەگایانەدا نەماوە کە پێشتر لێی جێگیر بوون.

251 جار خوێندراوەتەوە