تەندروستی غەززە: بەهۆی بۆردومانەکانی ئـ.ـیسرائیلەوە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەک و چەند ئەندامێکی خێزانەکەی کوژران

KNN : Kurdish News Network
05:44 - 02/07/2025
جیهان
+
-


ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانیەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە و ئەمڕۆش بەهۆی بۆردومانەکانەوە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئەندەنوسیا، و چەند ئەندامێکی خێزانەکەی لە نیوماڵەکەی خۆیاندا کوژران.
 کوژران.

هەواڵ:KNNC

ئەمرۆ چوارشەممە وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە، کوژرانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئەندەنوسیا، دکتۆر مەروان سوڵتان و چەند ئەندامێکی خێزانەکەی ڕاگەیاند، کە لە  ماڵەکەی خۆیاندا  لە شاری غەززە کراونەتە ئامانج.



وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بە خەم و پەژارەیەکی قوڵەوە، ماتەمینی شەهیدی ئەرکی مرۆیی و پزیشکی، دکتۆر مەروان سوڵتان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئەندەنوسیا لە باکوری کەرتی غەززە رادەگەیەنین.



لە هەمانکاتدا، سەرچاوەکان لە نەخۆشخانەکانی غەززە بڵاویان کردوەتەوە  تەنها لە بەرەبەیانی ئەمڕۆو بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر چەند ناوچەیەکی جیاواز لە غەززە،  67  کەس گیانیان لەدەستداوە.



ئەمە لەکاتیكدایە ئەمڕۆ چوارشەممە، بزوتنەوەی حەماس و نەتانیاهۆ لەسەر پڕۆسەی ئاگربەست قسەیان هەبو، بەڵام بە دوو ئاراستە جیاواز.



بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند؛ هەڵسەنگاندن دەکەن بۆ ئەو پێشنیارانەی خراوەتە بەردەمیان بە مەبەستی ئاگربەست، نەتانیاهۆش دەڵێت؛ حەماس نامێنێت و ئەوە کۆتایی هاتوە.

38 جار خوێندراوەتەوە