نزیکەی 20 حاڵەتی نوێی تای خوێنبەربوون تۆمار کرا

KNN : Kurdish News Network
03:27 - 02/07/2025
عێراق
+
-

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، نوێترین ئاماری تووشبووانی تای خوێنبەربوون لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات.

 

هەواڵ:KNNC

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، نوێترین ئاماری تووشبوانی تای خوێنبەربون لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لەم دواییەدا، ناوەندە تەندروستییەکان لە سەرانسەری پارێزگاکان 17 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونیان تۆمارکردووە، کە تائێستا دوو کەسیان تائێستا لە نەجەف و دیالە، گیانیان لەدەستداوە.

وتیشی، لە ماوەی ساڵی 2025ـدا، 184 حاڵەتی پشتڕاستکراوی تووشبوون بەو نەخۆشییە تۆمارکراون و لەنێویاندا، 24ـیان گیانیان لەدەستداوە.


هاوکات ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان لەپارێزگاکان بەمجۆرە بون:

 

زیقار: زۆرترین ژمارەی تووشبووان تۆمارکراوە، کە 60 حاڵەتە و کەسێکیش گیانیلەدەستداوە.
بەغداد – رەسافە: 29 تووشبوشەش گیانلەدەستدان.
واسیت: 17 تووشبو دوو گیانلەدەستدان.
نەجەف: دوو توشبو هەردووکیان گیانیانلەدەستداوە.
بەسرە: 13 تووشبو یەک گیانلەدەستدان.
موسەننا: 11 تووشبو دوو گیانلەدەستدان.
نەینەوا: حەوت تووشبو هیچ گیانلەدەستدانێک تۆمارنەکراوە.
دیوانییە: چوار توو شبویەک گیانلەدەستدان.
بەغداد – کەرخ: پێنج تووشبو هیچ گیانلەدەستدانێک تۆمارنەکراوە.
میسان: 11 تووشبو هیچ گیانلەدەستدانێک تۆمارنەکراوە.
دیالە: هەشت تووشبو سێ گیانلەدەستدان.
بابل: دوو تووشبو یەک گیانلەدەستدان.
سەڵاحەدین، ئەنبار و کەربەلا: هەریەکێکیان، یەک حاڵەتی تووشبون تێیاندا تۆمارکراوە بەبێ گیانلەدەستدان.
کەرکوک: پێنج تووشبو چوار گیانلەدەستدان.
هەولێر: دوو تووشبو هیچ گیانلەدەستدانێک تۆمارنەکراوە.
سلێمانی: دوو تووشبو هیچ گیانلەدەستدانێک تۆمارنەکراوە.
دهۆک: سێ تووشبویەک گیانلەدەستدان

 

 

120 جار خوێندراوەتەوە