لە ئۆپراسیۆنێکدا پۆلیسی تورکیا، سەرۆکی پێشوی شارەوانی ئیزمیر و 120
بەرپرسی سەر بە پارتی (جەهەپە)، گەورەترین پارتی بەرهەڵستکار و ڕکابەری پارتەکەی سەرۆک کۆمارە لە تورکیادا،
بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کرد
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی
ئەنادۆڵ بڵاویکردوەتەوە، لە ئۆپراسیۆنێکدا لە پارێزگای ئیزمیر، پۆلیسی تورکیا توانیویەتی 120
بەرپرسی سەر بە پارتی (جەهەپە) دەستگیر بکات.
بەگوێرەی ئاژانسەکە، سەرۆکی پێشوی شارەوانیی ئیزمیر تونچ سۆیەر و
شەنۆل ئەسڵان ئۆغڵو، سەرۆکی لقی ئیزمیری جەهەپە لە نێو دەستگیرکراوەکاندان.
چەند مانگێکە لە تورکیا، ژمارەیەک سەرۆک شارەوانی، بەتایبەت ئەوانەی سەر بە
جەهەپەن و ڕکابەری سەرەکی پارتەکەی ئەردۆغانن بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کران.
ئەمە لەکاتیكدایە، مانگی
ئازاری ڕابردو، ئەکرەم ئیمامئۆغڵۆ، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستانبوڵ، بە تۆمەتی
گەندەڵیی دارایی دەستگیر کرا و تاوەکوو ئێستاش لە زینداندایە.
55 جار خوێندراوەتەوە