بۆ یەکەمجار ئێران زیانی هێرشەی سەر بنکە ئەتۆمییەکان ئاشکرا دەکات

KNN : Kurdish News Network
10:15 - 02/07/2025
کوردستان
+
-

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس نیوزی ئەمەریکی ڕایگەیاند، بۆردومانی پێگەی ئەتۆمی فۆردۆی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە "زیانێکی زۆر و وێرانکەری" بەو دامەزراوەیە گەیاندوە.



لە چاوپێکەوتنەکەدا عێراقچی ئاماژەی بەوەشکردووە، کەس بە تەواوی نازانێت لە فۆردۆ چی ڕوویداوە. بەڵام ئەوەی تا ئێستا دەیزانین ئەوەیە کە دامەزراوەکان زیانێکی گەورەیان بەرکەوتووە.



وتیشی: ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ئێران... لە ئێستادا هەڵسەنگاندن بۆ زیانەکان دەکات و ڕاپۆرتێک لەسەر ئەم بابەتە پێشکەش بە حکومەت دەکرێت.

107 جار خوێندراوەتەوە