شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەشی شەقامە سەرەکیەکە لە ئاستی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی بەڕووی شۆفێراندا کرایەوە
هەواڵ:KNNC
شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود بەشی شەقامە سەرەكییەكە لە ئاستی یەكتربڕی تۆفیق وەهبی بە ڕووی شۆفێراندا کرایەوە، بەمەش قۆناغی دووەمی پڕۆژەکە کە پێکهاتبوو لە دروستکردنی دیوار و سەقفی ئەندەرپاسەکە و قیرتاوکردنی بەشی سەرەوەی تەواوکرا.
ئاماژەی بەوەشکرد قۆناغی سێیەم و كۆتایی پڕۆژەكەش كاری باشی تێداكراوە بۆ ئەوەی لە ماوەی خۆیدا و پێش كۆتایی ساڵ پڕۆژەكە تەواوبكرێت.
100 جار خوێندراوەتەوە