عەلی شەمخانی: ئیسرائیلم زۆر ئازار داوە بۆیە هەوڵیدا تیرۆرم بکات

KNN : Kurdish News Network
09:53 - 29/06/2025
جیهان
+
-

راوێژکاری ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕایگەیاند، دەیانزانی ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر وڵاتەکەیان بۆیە توانرا بەخێرایی بەرپرچی هێرشەکان بدرێتەوە، دەشڵێت، زۆری ئازاری ئیسرائیلی داوە بۆیە ویستویانە بیکوژن.

 

هەواڵ:KNNC

 

عەلی شەمخانی، لە میانەی چاوپێکەونێکی تەلەفیزیۆنیدا وردەکاری کاتی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵەکەی دەگێرێتەوە و دەڵێت: نزیک بانگی بەیانی هێرش کراوەتە سەر ماڵەکەی و بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لە ژێر داروپەردوی ماڵەکەیدا ماوەتەوە، لەسەرەتادا وایزانیوە بومەلەرزە رویداوە.

 

 

باسی لەوەشکردوە، دەزانێت بۆچی ئیسرائیل ئامانجی بوە تیرۆری بکات و بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەرو وتی: ئیسرائیل لەلایەن ئەوەوە زۆر ئازاری بینیوە بۆیە هەوڵی تیرۆرکردنی داوە. 

 

شەمخانی، لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەی ئاشکرا کرد، ئێمە دەمانزانی هێرش دەکرێتە سەرمان، بۆیە پلانێکیشمان دانابوو بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشە، چونکە ئێمە دەزانین تواناکانی خۆمان چەندە.

 

ڕاوێژکاری خامنەیی، باسی لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا کرد و وتی: دانوستانەکان بۆ رێککەوتن نەبون، بەڵکو بۆ فریودان و دروستکردنی پشێوی بوە لە وڵاتەکەیان.

344 جار خوێندراوەتەوە