راپۆرتێکی تایبەت بە دۆخی
زیندانیانی سیاسی تورکیا و باکوری کوردستان بڵاوکرایەوە و ئاشکرایدەکات، زیاتر لە
350 سزادراو کە ماوەی زیندانییان تەواوکردوە، تا ئێستا ئازاد نەکراون.
هەواڵ:KNNC
فیدراسیۆنی کۆمەڵە یاسایی
و پشتگیرییەکانی بنەماڵەی زیندانیان و کۆمەڵەی پارێزەران بۆ ئازادی، ڕاپۆرتیکیان لەبارەی
دۆخی زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا بڵاو کردەوە و ئاشکرایانکردوە، لە 115
زیندانی تورکیاوە سێ هەزار و 500 داواکاری زیندانیان پێگەیشتوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، 631
زیندانیی نەخۆش لە زیندانەکاندا ماون و دۆخی تەندروستیان باش نییە.
لە ڕاپۆرتەکەدا
باس لەوە کراوە، تا 359 زیندانی ماوەی سزاکانیان تەواو کردوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەڵێننامەی
پەشیمانیان واژۆ نەکردوە لە زیندانەکاندا ماونەتەوە ئازاد نەکراون.
ئەو کۆمەڵە و ڕیکخراوانەی
مافی مرۆڤ ئاشکراشیان کردوە، کە 200 زیندانی هەن کە بەهۆی بێ ناسنامەییانەوە هەمو
مافێکیان لیسەندراوەتەوە، لە کاتیکدا بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان نابێت مافەکانیان رەچاو نەکرێت.
لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەشکراوە،
لە 16 زیندانی تورکیادا 327 ژن زیندانی کراون کە لە مافەکانیان بێ بەش دەکرین، جگە
لەوەش ئاشکرای کردوە کە نزیکەی 400 زیندانی سزای ژوری تاکەکەسیان بەسەردا سەپێنراوە.
46 جار خوێندراوەتەوە