رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی
ئاشکرایکردوە، تەلئەبیب هەزار و 500 دۆلار دەداتە هەر بەڵیندەرێک لە بەرامبەر
روخاندنی ماڵێک لە کەرتی غەززە.
هەواڵ:KNNC
لە راپۆرتێکی
رۆژنامەکەدا هاتوە، ئیسرائیل ژمارەیەک بەڵیندەری دامەزراندوە و لەبەرامبەردا 1500
دۆلاریان پێدەدات بۆ روخاندنی هەر ماڵێک لە کەرتی غەززە.
سەربازێک لە کەرتی
غەززە بە رۆژنامەکەی وتوە، " هەمو بەڵێندەرێک کە لە غەززە کاردەکات پێویستە
کەرەستەی ئەندازیاری بەکاربهێنێت بۆ روخاندنی ماڵەکان بۆ هەر ماڵێکیش 1500 دۆلار
وەردەگرێت، بۆئەوەش بڕە پارەیەکی زۆر بەدەست دەهێنن".
ئاماژەی بەوەش کرد
"هەر کاتێک بەڵێندەرەکان ماڵەکان نەڕوخێنن، بێکار دەبن و سوپای ئیسرائیل دەبێت
کاریان بۆ دابین بکات".
205 جار خوێندراوەتەوە