ترەمپ: جارێكی دیكە ئێران نەگەڕێتەوە سەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی

KNN : Kurdish News Network
05:32 - 29/06/2025
جیهان
+
-

سەرۆكی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت: هەر موشەكێكمان ئاڕاستەی دامەزراوە ئەتۆمەكانی ئێران كردبێت، ئامانجی پێكاوە، جەختیشدەكاتەوە كە رێگە نادات ئێران ببێت بەخاوەنی چەكی ئەتۆم، ئاشكراشی دەكات كە؛ تاران بیرلەئەوە دەكاتەوە جارێكی دیكە نەگەڕێتەوە بۆ بەرنامە ئەتۆمییەكەی.

 

هەواڵ: (KNNC)


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە فۆكس نیوزی رایگەیاندوە: هەر موشەكێكیان ئاڕاستەی دامەزراوە ئەتۆمەكانی ئێران كردبێت، ئامانجی پێكاوە، بەدڵنیاییەوە هەر سێ دامەزراوەی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان خاپور كراون.


وتیشی: چەند هەفتەیەكی مابو ببێت بە خاوەنی چەكی ئەتۆم، كە ئەوەش لەلایەن ئەمەریكاوە رێگە پێدراو نییە، ئێستا تاران بیر لەئەوە دەكاتەوە جارێكی دیكە نەگەڕێتەوە بۆ بەرنامە ئەتۆمییەكەی.


سەرۆكی ئەمەریكا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەئەنجامدانی رێككەوتن لەگەڵ چین كاریكی زۆر باشیان كردوە لە ئێستاداشدا كۆمپانیاكانی چین لەهەمو كات زیاتر پێویستیان بە ئەمەریكایە.

147 جار خوێندراوەتەوە