رێجیم خۆی
نابێتەهۆی دروستبونی ئازاری گەدە، بەڵام ئەو گۆڕانکارییانەی لە سیستمی خۆراکیدا
دەبنە هۆی ئازار و ناڕەحەتی گەدە، بۆ نمونە:
-دڵەکزێ و
بەزەحمەت هەرسکردنی خۆراک؛ بەهۆی گۆڕینی جۆر و بڕی خواردن لەکاتی رێجیمدا، بۆنمونە
ئەگەر بڕێکی زیاتر لە کاتی ئاسایی ماددە پرۆتینییەکان بخورێت، ئەنزیمەکانی ناو
گەدە فریا ناکەون بە باشی هەرسی بکەن ئەوەش دەبێتەهۆی کۆبونەوەی خواردن لە گەدە و
ئاوسانی گەدە.
-تێکچونی کۆئەندامی
هەرس بەهۆی نان خواردن بە پەلە یان خواردنی ئەو خۆراکانەی بڕێکی زۆر بەهارات و
بیبەری توندیان تێدایە.
-ئازاری
گەدە بەهۆی ماددە ریشاڵییەکانەوە؛ کەم خواردنی ماددە ریشاڵییەکان دەبێتەهۆی
خاوبونەوەی پرۆسەی هەرسکردن و قەبزی و غازاتی زۆر و دواتر ئازاری گەدە، هەندێک
جاریش خواردنی بڕی زۆر لە ماددە ریشاڵییەکان لە پڕ لەو کەسانەی پێشتر نەیانخواردوە
دەبێتەهۆی ئاوسانی گەدە و ریخۆڵەکان.
- خواردن
پێنەکەوتن؛ بۆ نمونە ئەوانەی کە کێشەی پێنەکەوتنی لاکتۆزیان هەیە لەکاتی خواردنی
شیر و بەرهەمەکانی بە بڕێکی زۆر.
- هەستیاری بە
خۆراک یان پێکهاتەکانی ناوی
-گۆڕینی کاتی
ژەمەکان یان نەخواردنی ژەمێک یان زیاتر لەو کەسانەی کە رێجیمی رۆژوی پچڕ پچڕ دەکەن
یان رێجیمی نازانستی و زۆر قورس دەکەن بەهۆی برسێتییەوە.
د. کامهران
رسوڵ ژاژڵهیی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک
134 جار خوێندراوەتەوە