پێگەی بلومبێرگ بڵاویکردوەتەوە، ئیسرائیل تێچوی زیانەکانی لە شەڕی 12 رۆژی
لەگەڵ ئێراندا بە سێ ملیار دۆلار خەمڵاندوە.
هەواڵ:KNNC
شای ئاهارۆنۆڤیچ، بەڕێوەبەری
گشتیی دەسەڵاتی باجی ئیسرائیل بە پێگەی بلومبێرگ ئەوەشی راگەیاندوە،
ئیسرائیل گەورەترین ئاڵنگاری ئابوری روبەڕوبوەتەوە لە جەنگی لەگەڵ ئێراندا، کە
پێشتر زیانێکی لەو شێوەیە لە مێژوی ئیسرائیلدا نەبوە.
بانکی ئیسرائیل پێشبینی
دەکات لەمساڵدا گەشەی ئابوری بەڕێژەی 3.5% بێت، هەرچەندە ڕەنگە ئەمە بەهۆی شەڕی ئەم
دواییە کاریگەری لەسەر بێت.
لە ماوەی شەڕی ١٢ رۆژەدا،
ئابوری ئیسرائیل بە شێوەیەک وەستا، قوتابخانە و شوێنە بازرگانییەکان داخران جگە لە
خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان، حکومەت قەرەبوی ئەو کۆمپانیایانە دەکاتەوە، کە وەزارەتی
دارایی یەک ،لیار و 500 ملیۆن دۆلار خەمڵاندویەتی.
ئیسرائیل لە 13ـی حوزەیران
هێرشێکی سەرەتایی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی ئاراستەی ئێران کرد و دواتر ئێران
وەڵامی هێرشەکانی دایەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ڕۆژی
سێشەممە 25ی حوزەیران ئاگربەستی راگەیاند.
234 جار خوێندراوەتەوە