وەزیرێكی ئیسرائیل هێرشی توند دەكاتە سەر ئەردۆغان و پێی دەڵێت: خەونی بون
بەخەلیفە بۆ بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیای ژەهراوی جیهادییەوە دەبینێت و لە (10) ساڵی
داهاتودا هەریەك لە توركیا و سوریا دەبنە جێگەی نیگەرانی دامەزراوە ئەمنییەكانی وڵاتەكەی.
هەواڵ: (KNNC)
لەدیمانەیەكیدا لە تەلەفزیۆنی (14)ـی ئیسرائیل، عەمیخای شیكلی، وەزیری كاروباری
رەوەندی جولەكەكان رایگەیاند: رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا خەونی بون
بە خەلیفەوە دەبینێت بۆ بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیای ژەهراوی جیهادی ئیخوان موسلیمین،
ئەوەش بۆ ناوچەكە و تەنانەت بۆ جیهانیش مەترسیدارە.
وتوشیەتی: رەجەب تەیب ئەردۆغان یەکێکە لە کێشە گەورەکانی بەردەم ئیسرائیل،
بۆیە لە (10) ساڵی داهاتودا دەبێت بە خەمی سەرەكی وڵاتەكەی، ئەوكاتەشی حەماس لە
غەززە نامێنێت، قەوارەكە بەسپۆنسەری توركیا كردەوەی تیرۆرستی ئەنجام دەدات.
لەسەر كۆبونەوەی سەرکردەکانی ناتۆ كە توركیا ئەندامە لە
هاوپەیمانییەتیەكەدا، روینكردەوە؛ نابێت توركیا لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا بێت و
ناشبێت دۆناڵد ترەمپ وابزانێت ئەردۆغان دۆستییەتی.
وەزیرەكەی ئیسرائیل ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە وتارەكانیدا هەمیشە ئەرۆغان
جەختدەكاتەوە كە لە (10) ساڵی داهاتودا هەریەك لە توركیا و سوریا دەبنە جێگەی
نیگەرانی دامەزراوە ئەمنییەكانی ئیسرائیل، راشیگەیاند: ئەرۆدغان دۆست و هەوادارێكی
زۆری لە نێو جیهانی ئیسلامیدا هەیە ئەوەش مەترسییە، چونكە سوپاری ئێران بەراورد بە
سوپاكەی توركیا هیچ نییە.
305 جار خوێندراوەتەوە