ئیسرائیل سوپاكەی بۆ هێرشكردنە سەر ئێران و وەڵامدانەوەی كردەوە سەربازییەكانی
ئەو وڵاتە ئامادەدەكات و وەزیری بەرگرییەكەشی دەڵێت: زیانی گەورەیان بەسەكۆكانی
ئاڕاستەكردنی موشەكەكانی ئەو وڵاتە گەیاندوە.
هەواڵ: (KNNC)
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی راسپاردوە
پلانی ئۆپەراسیۆنی هێرشكردنە سەر ئێران ئامادە بکەن، کە خۆی لە پاراستنی ئاسمانی وڵات،
رێگریکردن پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بۆ بەرهەمهێنانی موشەکی ئەتۆمی و وەڵامدانەوەی
ئەو كردەوە سەربازییانە دژی ئیسرائیل لەلایەن ئێرانەوە ئەنجام دەدرێت، دەبینێتەوە.
وتوشیەتی: سەرکردایەتیی باڵای ئەمنی ئێران و ئەو زانایە دیارانەی کە بەشدارییان
لە پێشخستنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاراندا كردوە لەناوچون.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل رونیكردوەتەوە، پێشتر سوپای ئیسرائیل کاریان بۆ لەناوبردنی
سیستەمی بەرگری ئێران و خاپوركردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان و ئەو شوێنانە كردوە كە
موشەكە جۆراوجۆرەكان بەرهەمدەهێنێت، هەروەها زیانی گەورەشیان بە سەكۆكانی
ئاڕاستەكردنی موشەكەكانی ئەو وڵاتە گەیاندوە.
رێنماییەكانی وەزیری بەرگری ئیسرائیل دوای (12) رۆژ لە روبەڕوبونەوەی تاران
و تەلئەبیب ئاڕاستەی سوپای وڵاتەكەی كردوە، كە لە ئەنجامی هێرشە موشەكییەكان بۆسەر
یەكتر، زیانی مرۆیی و ماددی زۆر بەرهەدولا كەوتوە.
78 جار خوێندراوەتەوە