میدیاكانی ئەمەریكا: بۆ گۆڕینی بەرنامە ئەتۆمییەكەی بەمەدەنی واشنتۆن هاوكاری تاران دەكات

KNN : Kurdish News Network
05:44 - 27/06/2025
جیهان
+
-

سی ئێن ئێن رایدەگەیەنێت: بەمەبەستی گۆڕینی بەرنامە ئەتۆمییەكەی بۆ بەرنامەیەكی مەدەنی، واشنتۆن بەبڕی (30) ملیار دۆلار هاوكاری پێشكەش بەتاران دەكات ئەمە بێجگە لەئەوەی گفتوگۆ لەسەر سوككردنی سزاكانی سەر ئێران دەكرێت.


هەواڵ: (KNNC)


پێگەی (CNN) لە زاری چوار سەرچاوەی ئاگادار بڵاویكردەوە؛ ئیدارەی كۆشكی سپی بەسەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا گفتوگۆیان لەسەر ئەگەری یارمەتیدانی ئێران کردوە بەبڕی (30) ملیار دۆلار بۆ بنیاتنانی بەرنامەیەکی مەدەنی وزەی ئەتۆمی.


ئەوەشی خستوەتەڕو، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی تاران بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان، ئەمەریكا بەنیازە دەستبكات بە سوككردنی سزاکان و گەڕاندنەوەی ملیارەها دۆلار لە سامانی بلۆككراوی ئەو وڵاتە.


رونیكردوەتەوە، ئەمەریكا لەڕێگەی نێردە و دپیپۆماتكارەكانیەوە لەرۆژهەڵاتی ناوەڕست دور لەچاوی كامێرای  میدیاكان بەردەوام لەگەڵ ئێراندا لە گفتوگۆدا بوە، تەنانەت ئەو كاتەشی كە ئیسرائیل لە ماوەی (12) رۆژدا هێرشی دەكردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی، گفتوگۆكانیش تا رێككەوتن لەسەر ئاگربەست بەردەوام بون.


پێگەی (CNN) جەختی كردوەتەوە كە سەرچاوەكانی ئاشكرایانكردوە، بەرپرسان لە ئیدارەی ترەمپ  پشتڕاستیان کردەوە چەند پێشنیارێکی سەرەتایی لەسەر وەستانی تەواوەتی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران خراونەتەڕو، بەڵام تا ئێستا جێگیر نەكراوە بۆ ئەوەی دانوستانی لەسەر بكرێت.

66 جار خوێندراوەتەوە