ئێران پشتڕاشتی كردەوە: بەرنامە ئەتۆمییەكەمان زیانی زۆری پێگەیشتوە

KNN : Kurdish News Network
04:29 - 25/06/2025
جیهان
+
-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشكرایكرد؛ هێرشەكانی ئەمەریكا زیانی زۆری بە دامەزراوە ئەتۆمییەكانی وڵاتەكەی گەیاندوە و سەرۆكی ئەمەریكاش دەڵێت: چاوەڕێی راپۆرتەكەی تەلئەبیب دەكات لەوبارەیەوە.

 

هەواڵ: (KNNC)


ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: بەهۆی هێرشەكەی ئەمەریكاوە دامەزراوە ئەتۆمییەكانی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان زیانی زۆریان پێگەیشتوە.  

 

هەر ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە كۆبونەوەی لوتكەی ناتۆ كەلە هۆڵەندا بەڕیوەچو، بەرۆژنامەنوسیانی وتبو: هێرشەکانی ئەمە بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران توانیویەتی چەند مانگێک بەرنامە دابخات، ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئەو کاتەی ئیسرائیل راپۆرتی هەڵسەنگاندنەكە پێشکەش دەکات،  ناتوانرێت زیانەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان پشتڕاست بکرێتەوە.

 

رونیكردوەتەوە؛ بریكارەكانی مۆساد سەردانی شوێنەكەیان كردوە و بەشێوەی زارەكی وتویانە بەتەواوی دامەزاروەی فۆرۆد لەناوچوە، بەڵام تا راپۆرتەكەی ئیسرائیل ئامادە دەكرێت دڵنیا نین، بۆیە چاوەڕێی راپۆرتەكەی تەلەبیب دەكات لەوبارەیەوە.

 

لای خۆشیەوە، ئێڤی دیفرین وتەبێژی سەربازی ئیسرائیل، ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، بەپێی هەڵسەنگاندنەكانیان سوپای وڵاتەكەی زیانی زۆریان لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران گەیاندوە، ئەوەش وایكردوە كە تاران ساڵانێک دوابكەوێت.

279 جار خوێندراوەتەوە