ئەنجومەنى نوێنەرانى
ئەمەریکا لە لابردنى دۆناڵد ترەمپ لە پۆستى سەرۆکایەتیی ئەمەریکا شکستى هێنا کە
تۆمەتەکەى "خراپ بەکارهێنانى دەسەڵات" بو بۆ هێرشکردنەسەر ئێران بێ
راوێژکردن بە کۆنگرێس.
هەواڵ:KNNC
دەستپێشخەرییەکە
لەلایەن ئال گرین، نوینەرى دیموکراتەکان لە ویلایەتى تەکساس خرایەڕو، ئاماژەى بۆ
ئەوەکردوە کە هیچ کەسێک نابێت دەڵاسەتى هەبێت بە تەنها 300 ملیۆن کەس پەلکێشى جەنگ
بکات، بێ ئەوەى راوێژ بە کۆنگرێس بکات".
لە دەنگدانەکەدا بە
وەرگرتنەوەى متمانە لە دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى ئەمەریکا 344 ئەندام لەگەڵ ئەوەدابون
ترەمپ لە دەسەڵات بمێنێتەوە و 79 ئەندامیش لەگەڵ ئەوەدابون متمانە لە ترەمپ وەک
سەرۆکى وڵاتەکە وەربگیرێتەوە.
ئەمە یەکەم هەوڵ نییە
بدرێت بۆ وەرگرتنەوەى دەسەڵات لە ترەمپ لە خولى دوەمى سەرۆکایەتییەکەیدا، بەشێکى
زۆرى دیموکراتەکان نیگەرانن لە شێوازى بەڕێوەبردنى ئیدارەى ترەمپ.
196 جار خوێندراوەتەوە