ئێران هەماهەنگییەکانى لەگەڵ ئاژانسى وزەى ئەتۆم راگرت

KNN : Kurdish News Network
10:29 - 25/06/2025
جیهان
+
-

پەرلەمانى ئێران هەماهەنگییەکانى لەگەڵ ئاژانسى وزەى ئەتۆم راگرت، سەرۆکى پەرلەمانیش دەڵێت: بەرنامەى ئاشتیانەى ئەتۆمیی ئێران خێراتر لە جاران بەرەوپێش دەڕوات.

 

هەواڵ:KNNC

 

لە کۆبونەوەى ئەمڕۆى پەرلەمانى ئێران، بە زۆرینەى دەنگ پرۆژەیاساى کۆتاییهێنان بە هەماهەنگییەکان لەگەڵ ئاژانسى وزەى ئەتۆم پەسەندکرا، بەجۆرێک لە کۆى 290 ئەندامى ئامادەبو، 210 پەرلەمانتار بە بەڵێ و 2 پەرلەمانتاریش بە نەخێر دەنگیاندا.



بەپێی پرۆژەیاسا پەسەندکراوەکە؛ هیچ کەسێک لە ئێران بۆى نییە هاوکاریی و نوێنەرایەتیی ئاژانسى جیهانیی وزەى ئەتۆم بکات، هەرکەسێکیش سەرپێچى بکات "بە توندترین شێوە سزا دەدرێت".

 

محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکى پەرلەمانى ئێران لەوبارەیەوە رایگەیاندوە؛ بەرنامەى ئاشتییانەى ئەتۆمیی ئێران خێراتر لە جاران بەرەوپێش دەڕوات و تا ئەوکاتەى ئاژانسى وزەى ئەتۆمیی لەڕوى ئاشتییەوە گەرەنتى دەکرێت، هەماهەنگییەکانمان لەگەڵیان رادەگرین.


93 جار خوێندراوەتەوە