دۆناڵد ترەمپ: شوێنەكانی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران بەتەواوی لەكاركەوتون

KNN : Kurdish News Network
05:31 - 25/06/2025
جیهان
+
-

سەرۆكی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت: فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا (30) موشەكیان ئاڕاستەی هەریەك لە دامەزراوەكانی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان كردوە توانیویانە بەتەواوی شوێنەكانی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران خاپور بكەن.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند: لەهێرشەكانی وڵاتەكەی بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران، توانیویانە بەتەواوی شوێنەكانی پیتاندنی یۆرانیۆم خاپور بكەن، ئێستا وێستگەكان لەكاركەوتون.


وتیشی: راگەیاندنەكانی ئەمەریكا درۆزنن و دەیانەوێت گومان بخەنە سەر هێرشەكانی ئەمەریكا بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێرانییەكان و لە بایەخی كەم بكەنەوە.


رونیكردەوە؛ فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا (30) موشەكیان ئاڕاستەی هەریەك لە دامەزراوەكانی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان كردوە و بەوردی ئامانجەكانیان پێكاوە.


سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هێرشەكانیان بۆسەر ئێران بە فڕۆكەی (B2) ئەنجامداوە و دڵنیابونەتەوە كە دامەزراوەی فۆردۆ خاپوربوە، هاوكات راشیگەیاند: بەرامبەر پێشێلكارییەكانی ئێران بۆ ئاگربەست (52) فڕۆكەی ئیسرائیل بەڕێوەبون بۆ هێرشكردنە سەر تاران، بەڵام داوای لێكرون بگەڕێنەوە.

71 جار خوێندراوەتەوە