سوپاى ئیسرائیل کوژرانى حەوت سەربازیی سوپاکەى
راگەیاند لە خان یونس و دەڵێت: بۆمب بە زرێپۆشەکەیاندا تەقیوەتەوە.
هەواڵ:KNNC
سوپاى ئیسرائیل لە
راگەیەنراوێکدا ناوى شەش سەربازى لە کۆى حەوت کوژراو راگەیاندوە و دەڵێت لە خان
یونسى باشورى غەززە بۆمبیان پێدا تەقیوەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە؛
هاوڵاتییەکى فەڵەستینى ئەو بۆمبەى لەنێو زرێپۆشەکە داناوە و لەکاتى چونى ئەو
سەربازانە بۆ خان یونس پێیاندا تەقیوەتەوە و سەرجەمیان کوژراون.
لە روداوێکى دیکەیشدا
لە خان یونس، دوو سەربازى کەتیبەى 51 بریندار بو ن بەپێی راگەیەنراوى سوپاى ئیسرائیلیش
برینى یەکێکیان سەختە.
410 جار خوێندراوەتەوە