لە سەرەتای دەستپێکی شەڕی ئیسرائیل و ئێرانەوە
700 کەس لە ئێران بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەستگیرکراون
و چەند کەسێکیش بەو تۆمەتە لە سێدارەدراون.
هەواڵ:KNNC
راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانی بڵاویکردەوە، لە سەرەتای شەڕی نێوان
ئیسرائیل و ئێران، تۆڕی سیخوڕی ئیسرائیل لەو وڵاتە چالاکییەکی ئەوتۆی هەبوە و دەزگای
هەواڵگری و ئەمنیی ئێرانیش لە ماوەی 12 رۆژدا زیاتر لە 700 کەسیان بەو تۆمەتە دەستگیرکردوە.
بە گوێرەی ئەو ئامارانەی میدیای ئێرانی بڵاو
کردوەتەوە، زۆرینەی دەستگیکراوان لە پارێزگاکانی کرماشان، ئەسفەهان، خوزستان،
فارس و لوڕستان بوە، لە کاتێکدا تا ئێستا ئاماری ورد بۆ ژمارەی دەستبەسەرەکان لە
تاران رانەگەیەنراوە.
هاوکات ماڵپەڕی میزانی سەر بە دەزگای دادی
ئێران بڵاوی کردەوە، لەو ماوەیەدا سێ کەس بە تۆمەتی سیخوڕیکردن
بۆ مۆساد لەسێدارە دراون.
53 جار خوێندراوەتەوە