ترەمپ بۆ نەتانیاهۆ: پێویستە تەلئەبیب پابەندی ئاگربەست بێت

KNN : Kurdish News Network
04:37 - 24/06/2025
جیهان
+
-

سەرۆكی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت: پێویستە تەلئەبیب پابەندی ئاگربەست بێت و هێرش نەكاتە سەر ئێران، نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلیش بڵاویكردەوە؛ دوای بەئامانج گرتنی رادارێكی چاودێری لەباكوری تاران، هێرشەكانیان  بۆ سەر ئێران راگرتوە.


هەواڵ: (KNNC)


ئاژانسی ئەكسیۆس بڵاویكردەوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرئیل، ترەمپ بەتوڕەیی قسەی لەگەڵ نەتانیاهۆ كردوە و پێ راگەیاندوە: پێویستە لەسەر تەلئەبیب پابەندی ئاگربەست بهێنێت.


رونیكردوەتەوە، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بەسەرۆكی ئەمەریكای وتوە؛ لە وڵامی ئەو دو موشەكەی تاران ئاڕاستەی وڵاتەكەی كردوە، ناتوانێت فڕۆكە سەربازییەكان بكشێنێتەوە تا ئامانجێك لە ئێران دەپێكن.


ئاژانسەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لە دوای پەیوەندییە تەلەفونەكەی ترەمپ و نەتانیاهۆ و بەئامانج گرتنی رادارێكی چاودێری لەباكوری تاران، نوسینەگەی سەرۆكی ئیسرائیل ئاشكرایكرد، هێرشەكانیان بۆسەر ئێران راگرتوە.

102 جار خوێندراوەتەوە