سەرۆكی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا ئاشکرایکرد کە لە 10 ساڵی رابردودا، زیاتر لە
148 هەزار کەس لە هەرێمى کوردستانەوە، کۆچیان کردوە بۆ ئەوڕوپا و لەو ماوەیەشدا
414 کەس بونەتە قوربانی.
هەواڵ:KNNC
بەکر عەلی، سەرۆكی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی
ئەوروپا رایگەیاند: لە 10 ساڵی رابردودا لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی کوردستانەوە،
148 هەزار و 400 كەس کۆچیان کردوە بۆ ئەوروپا و لە ناویاندا وڵاتی بەریتانیا.
وتیشی: لەو ماوەیەدا، 414 کەس بونەتە قوربانی و
تا ئێستا چەندین کەسیش بێ سەرو و شوێنن.
ئاماژەی بەوەش کرد: لەو 10 ساڵەدا، 33 هەزار و
800 کەس لە سنوری ئیدارەی راپەڕین کۆچیان کردوە و 112 کەسیش بونەتە قوربانی.
سەرۆكی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا، رەخنەى
لە دەسەڵات و لایەنە پەیوەندیدارەکانى هەرێمى کوردستان گرت و وتى: بە داخەوە لایەنە
پەیوەندیدارەكان، نەیانتوانیوە پاڵپشت بن بۆ باشتركردنی ژیانی هاوڵاتییان و وتیشى:
نەبونی هەلی كار، نەبونی خزمەتگوزاری و سەروەرنەبونی یاسا، لە هۆکارە کاریگەرەکانى
زۆربونى رێژەى کۆچکردنن.
64 جار خوێندراوەتەوە