تەقینەوەیەکى خۆکوژیی لە کەنیسەیەکى دیمەشق رویدا

KNN : Kurdish News Network
08:02 - 22/06/2025
جیهان
+
-

لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژيی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا، زیاتر لە 30 کەس بونە قوربانی و تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگرتوەتە ئەستۆ و وەزارەتی ناوخۆی وڵآتەکەش دەڵێت؛ ئەندامێکی داعش کردەوەکەی ئەنجامداوە

 

هەواڵ:KNNC

 

ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سوریا (سانا) لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاوی کردەوە، لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستی کە کڵێسای مار ئەلیاس لە ناوچەی دویلە لە دیمەشق کردوەتە ئامانج، بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى سوریاش تا ئێستا 91 کەس کوژران و ژمارەیەکیش برینداربون و پێدەچێت ڕێژەی کوژراوەکانیش بەرزبێتەوە.

 

میدیای فەرمی سوریا ئاشکراشی دەکات، تەقینەوەکە بەجۆرێک بوە کە دوو چەکدار چونەتە ناو کەنیسەکە و دەستیان بە تەقەکردن کردوە و دواتر یەکێک لە چەکدارەکان خۆى تەقاندوەتەوە و وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەش ئاشکرای کردوە گروپی تریرۆرستی داعش هەڵساون بە ئەنجامدانی کردەوەکە.

 

میدیای سوری ئەوەشى خستوەتەڕو کە لە ئێستادا ئامبولانسەکان گەیشتونەتە شوێنی تەقینەوەکە و بریندار و قوربانیان دەگوازنەوە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆش لە ناوچەکە جێگیرکراون و تا ئێستا هیچ لایەن و گروپێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگرتوەتە ئەستۆ.

162 جار خوێندراوەتەوە