بەڕێوەبەرایەتی گشتی
حەج و عومرەی هەرێم، داوا لە کۆمپانیاکان دەکات تاک لایەنانە وادەی دەستپێکردنی
گەشتی عومرە رانەگەیەنن، هۆشداریش دەدات، هەر کۆمپانیایەک پابەند نەبێت روبەڕوی
یاسا دەکرێتەوە.
هەواڵ:KNNC
لە راگەیەنراوەکەی حەج
و عومرەی هەرێمدا هاتوە، لە (11-5-2025) بە نوسراوی فەرمی سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج
و عومرە ئاگادارکراونەتەوە تا ئەوکاتەی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەرگای پێشکەشکردنی بۆ
کۆمپانیاکان نەکاتەوە بۆ وەرزی عومرە، هیچ کۆمپانیایەک بۆی نییە تاک لایەنانە
وادەی دەستپێکردنی گەشتەکانی عومرە رابگەیەنێت.
ئاگاداری سەرجەم
خاوەنی کۆمپانیاکانی حەج و عومرەی کوردستان دەکاتەوە و ئەوانەی مۆڵەتی فەرمیان
هەیە، بەهیچ شێوەیەک ریکلام و بانگەشە بۆ گەشتی عومرە نەکەن، تاکو بەشێوەیەکی فەرمی
لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان رادەگەیەنرێت.
راشیدەگەیەنێت، هەر
کۆمپانیایەک پابەند نەبێت و سەرپێچی بکات روبەڕوی لێپێچینەوەی یاسایی و کارگێڕی
دەبێتەوە.
87 جار خوێندراوەتەوە