گرۆسیی: بۆردومانکردنی دامەزروە ئەتۆمییەکانی ئێران لەلایەن ئەمەریکاوە پێشهاتێکی مەترسیدارە

KNN : Kurdish News Network
10:42 - 22/06/2025
جیهان
+
-



بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند؛ ئەوەی ئەمەریکا کردی پێشهاتێکی مەترسیدارەو هێشتا هەلی گەرانەوەمان بۆ دانوستان هەیە و ئاشتی بەزەبری هێز ناسەپێت.

هەواڵ:KNNC

لە دوای بۆردومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لەلایەن ئەمەریکاوە، رافایێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند؛ ئەوە پیشهاتێکی مەترسیدار بو، جەختیشیکردەوە کە ئاشتی بەزەبری هێز جیبەجێناکرێت.



گرۆسی جەختی لەوەکردەوە کە دامەزراوەکان زیابنیان پێگەیشتوە و دەشڵێت؛ هیچ کەسێک ناتوانێت هەڵسەنگاند بۆ زیانەکان، جەختیشی لەوە کردوەتەوە لە کاتی هێرشەکان و دواتریش تیشکدانەوەمان دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بەدی نەکردوە.



بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم داواشی لە تاران کرد ڕێگە بدات، پشکنەرەکانی وزە بگەرێنەوە ئەو وڵاتە و دەشڵێت؛ ئامادەم ئەگەر ڕێگەم بدەن دەستبەجێ گەشت بۆ ئێران بکەم.


195 جار خوێندراوەتەوە