كەی ئێن ئێن سێ مەرجی دادگای فیدراڵی بۆ هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات

KNN : Kurdish News Network
12:03 - 19/06/2025
کوردستان
+
-

بڕیاربو ئەمڕۆ دادگاى فیدراڵى تایبەت بە چارەسەرى کێشەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم کۆببێتەوە، بەڵام بەهۆى ئەوەى ژمارەى ئەندامانى دادگاکە رێژەى یاسایی تەواو نەکرد کۆبونەوەکە بۆ کۆتایی هەفتەى داهاتو دواخرا، کەى ئێن ئێنش سێ مەرجى دادگاکە بۆ هەرێمى کوردستان ئاشکرا دەکات.

 

هەواڵ:KNNC

 

سەرچاوەیەک لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە كەی ئێنی راگەیاند،لەو کۆبونەوەیەى بڕیارە دادگاى فیدراڵى ئەنجامى بدات، دادگاى فیدراڵى ماوەیەکى دیاریکراو بۆ چارەسەرى گرفتەکان دادەتە هەرێمى کوردستان.

 

بەوتەی سەرچاوەکە، هەرێمی كوردستان و بەغداد پابەند دەکرێن بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی واتە، بەغداد بە ناردنی موچە و هەرێمیش بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و رادەستکردنی داهاتی راستەقینە کە مانگانە بڕەکەی نزیکەی 150 ملیار دینار دەکات.

 

لەگەڵ تەواوکردنی پرۆسەی بەبانکیکردنی موچە، بۆئەو مەبەستەش دادگای فیدراڵی وادەیەک دیاریدەکات، هەرلایەک پابەندی بڕیارەکانی دادگا نەبو ئەوا مافی دەستوری پێنادرێت، ئەو مافەش بۆ هەرێمی کوردستان موچەی فەرمانبەران و بەشە بودجەکەیەتی.

343 جار خوێندراوەتەوە