پارچەی موشەكە یان درۆن... لە شاری هەولێر تەنێك كەوتوەتە خوارەوە

KNN : Kurdish News Network
04:16 - 21/06/2025
کوردستان
+
-

لەشاری هەولێر تەنێك كەوتوەتە خوارەوە و هێزە ئەمنییەكانیش دەستیان بە لێكۆڵینەوەكانیان كردوە.


هەواڵ: (KNNC)


پەیامنێری كەی ئێن ئێن رایگەیاند: لەنزیک گەڕەکی کوردستان ستی لە شاری هەولێر، تەنێک کەوتۆتە خوارەوە و هێزە ئەمنییەكان گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردوە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هێزە ئەمنییەكان تا ئێستا بۆیان رون نەبوەتەوە ئەو تەنەی كەوتەوە خوارەوە  پارچەی موشەكە یان درۆن.


ئەمەش لەکاتێکدایە كە ئەمڕۆ شەممە، لە گوندی مشاری قەزای مەخمور درۆنێکی ئێرانی کەوتە خوارەوە وزیانی بەهیچ شوێنێك نەگەیاندوە.

هەولێر – محەمەد ئەحمەد

417 جار خوێندراوەتەوە