لەگەڵ بەردەوامی جەنگی
نێوان ئیسرائیل و ئێران، نرخی زێڕ دابەزینی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک بە 3.354 دۆلار
مامەڵەی پێودەکرێت.
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ دوشەممە، لەگەڵ
کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی زێڕ بەرێژەی 0.4% دابەزینی تۆمارکردوە و ئۆنسەیەک بە 3354.4 دۆلار
مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، نرخی یەک
ئۆنسە زێڕی ئەمەریکا بەرێژەی 0.5% دابەزی و گەیشتە 3.369 دۆلار بۆهەر ئۆنسەیەک.
تیم واتەر، شرۆڤەکاری
باڵای بازاڕ لە کۆمپانیای KCM Trade دەڵێت: هێرشەکانی
ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بوەتە هۆی ئەوەی وەبەرهێنەران خواستیان
لەسەر دۆلار بەرزببێتەوە و ئەوەش بوەتەهۆی دابەزینی نرخی زێڕ.
وانگ تاو، شرۆڤەکاری
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاندوە، چاوەڕواندەکرێت نرخی زێڕ بۆ 3324 دۆلار دابەزێت.
310 جار خوێندراوەتەوە