حکومەتی عێراق: بەتوندی ئیدانەی بە ئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکەین

KNN : Kurdish News Network
09:22 - 22/06/2025
عێراق
+
-

حکومەتی عێراق نیگەرانی خۆی لە هێرشەکانی ئەمەریکا بۆسەر ئێران دەردەبڕێت و رایگەیاند، هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ مەترسییەکی جدی بۆسەر ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستدەکات.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

لە بەیاننامەیەکدا حکومەتی عێراق رایگەیاندوە، نیگەرانن لە بەئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.

 

 

دەشڵێت: ئەو هێرشانە دەبێتەهۆی مەترسییەکی جدی بۆسەر ئاسایش و ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەقامگیری ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە.

 

 

عێراق، داوای رێزگرتن لەسەروەری وڵاتان و بەئامانج نەگرتنی دامەزراوە گرنگەکانیان دەکات، بەتایبەت ئەوانەی لەژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمدان و بۆمەبەستی ئاشتییانە بەکاردەهێنرێت.

 

 

جەختیشدەکاتەوە، چارەسەری سەربازی ناتوانێت جێگرەوەی دیالۆگ و دیپلۆماسی بێت، هەروەها بەردەوامبونی ئەم هێرشانە دەبێتەهۆی پەرەسەندنی مەترسیدار و کاریگەری لەسەر سەقامگیری ناوچەکە و جیهان دەبێت.

 

 

حکومەتی عێراق، لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارییەتییەوە داوای دەستبەجێ کەمکردنەوەی گرژییەکان و دۆزینەوەی رێگەی دیالۆگ دەکات، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە و هەوڵدان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و رێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان.

106 جار خوێندراوەتەوە