سەرۆكی دادگای فیدراڵیی عێراق دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی پێشکەشکرد

KNN : Kurdish News Network
02:48 - 23/06/2025
عێراق
+
-

سەرۆكی دادگای فیدراڵی عێراق دەستی لەكاركێشایەوە و داوای خانەنشینبوون دەکات، كەی ئێن ئێن هۆكاری ئەو دەستلەكاركێشانەوەیە ئاشكرا دەكات.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئەمڕۆ جاسم محەمەد عەبود، سەرۆكی دادگای فیدراڵی عێراق داوای دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی كردوە.

 

بەپێی زانیارییەكانی كەی ئێن ئێن، هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی دادگای فیدراڵی دەگەڕێتەوە بۆئەوەی لەلایەن سێ سەرۆكایەتی عێراقەوە (کۆمار و حکومەت و پەرلەمان) ، داوایەكی جاسم محەمەد عەبود سەرۆكی دادگای فیدراڵی رەتكراوتەوە بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی سیاسی و یاسایی.

 

کەى ئێن ئێن ئەوەشی زانیوە، کە سەرۆكی دادگای فیدراڵی عێراق داوای خانەنشینبون و بەخشینی لە پۆستەکەى کردوە.

 

دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی دادگای فیدراڵی عێراق دوای ئەوە دێت، لە چەند رۆژی رابردودا بەهۆی ناكۆكیبون لەسەر چەند پرسێك، شەش ئەندامى سەرەکی و سێ ئەندامى یەدەگى دادگای فیدراڵی دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەش كرد.

43 جار خوێندراوەتەوە