هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق خرانە ئامادەباشییەوە

KNN : Kurdish News Network
10:56 - 22/06/2025
عێراق
+
-

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی ئاشکرایکرد، هێزەکانی ئەمریکا خراونەتە حاڵەتی ئامادەیی و لەچاوەڕوانی ئەگەری هێرشی ئێران و گروپە عیراقییەکاندان.

 

هەواڵ:KNNC

 

سایتی بەغدادلیەوم، لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی بڵاویکردەوە،دوای هێرشی ئەمەریکا بۆسەر سێ دامەزراوەی ئەتۆمی ئێران، هێزەکانی سوپای ئەمەریکا لە عێراق خراونەتە حاڵەتی ئامادەییەوە و هەمو رێکارێکی خۆپارێزییان بۆ بەرەنگاربونەوەی هەر هێرشێکی ئێران و گروپە هاوپەیمانەکانی گرتوەتەبەر.

 

 

لە بەرامبەردا، واشنتۆن بەغدادی ئاگادارکردوەتەوە لەئەگەری پەلاماردانی بنکە سەربازییەکانیان لە عێراق، کاردانەوەیان دەبێت، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ هەڕەشەکانی سێ گروپی عێراقی لەبارەی پەلاماردانی بەرژوەندییەکانی ئەمەریکا لەوڵاتەکە.

460 جار خوێندراوەتەوە