عێراق: ژمارەیەكی زۆری گەشتیارەكانمان گەڕاندەوە

KNN : Kurdish News Network
08:58 - 21/06/2025
عێراق
+
-

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن گەڕاندنەوەی ژمارەیەكی زۆری عێراقییەكانی لە لوبنان، تورکیا، جۆرجیا، میسر و وڵاتانی کەنداو راگەیاند.


هەواڵ: (KNNC)


مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی فیدراڵ رایگەیاند: وەزارەتەكەی توانیویەتی ژمارەیەكی زۆر لە ئەو هاوڵاتییە عێراقییانە بگەڕێنەوە كە لە لوبنان، تورکیا، جۆرجیا، وڵاتانی کەنداو و میسر بەهۆی دروستبونی گرژی و ئاڵۆزی و راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان گیریان خواردبو، بگەڕێنێتەوە.


وتیشی: ئێستا گەشتە ئاسمانییەكان لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسرەوە كە رۆژانە لە نێوان (10 بۆ 12) گەشت ئەنجام دەدرێن و تیمەكانیاشیان ئامادەكارییان بۆ هەر حاڵەتێكی كتوپڕی نەخوازراو كردوە.


رونیكردەوە كە؛ گەشتەكان لە فڕۆكەخانەی بەسرە لە كاتژمێر (04:00)ـی بەیانییەوە بۆ (10:00)ـی شەو ئەنجام دەدرێن و تائێستاش هیچ گرفت و كێشەیەك تۆمار نەكراوە.


وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بۆ دوركەوتنەوە لە هەر روداوێكی نەخوازراویش،  لەلایەن کارمەندانی وەزارەت، تیمەکانی هێڵی ئاسمانی، فڕۆکەخانەش دەگیرێتەبەر و باشترین خزمەتگوزاری بۆ ئەو گەشتیارانە دابین دەكرێت كە دەگەرێنەوە بۆ وڵات.

183 جار خوێندراوەتەوە