ئامۆزاکەى بەشار ئەسەد بە تۆمەتى بازرگانى بە ماددەى هۆشبەر دەستگیر کرا

KNN : Kurdish News Network
02:25 - 21/06/2025
جیهان
+
-

وەزارەتى ناوخۆى سوریا دەستگیرکردنى ئامۆزایەکى بەشار ئەسەدى سەرۆکى پێشوى وڵاتەکەى راگەیاند و دەڵێت: یەکێکە لە گەورەترین بازرگانەکانى ماددەى هۆشبەر.

 

هەواڵ:KNNC

 

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتەکە دەڵێت: دەزگاى هەواڵگریی گشتى بە هەماهەنگى لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانى وەزارەتى ناوخۆ، توانیویانە وەسیم ئەسەد، ئامۆزاى بەشار ئەسەدى سەرۆکى هەڵاتوى سوریا دەستگیر بکەن.

 

ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە دەستگیرکردنەکە بە ئۆپەراسیۆنێکى ورد ئەندامدراوە و ئەم کارەشیان لە چوارچێوەى روبەڕوبونەوەى تاوان و بەدیهێنانى دادپەروەرییە بێ جیاواز.

 

ئەوەشخراوەتەڕو کە وەسیم ئەسەد یەکێک بوە لە گەورەترین بازرگانانى ماددەى هۆشبەر و چەندین تاوانى دیکە و پێشتریش لەلایەن رژێمى بەشار ئەسەدەوە هاوکاریکراوە.

 

لە ساڵى 2023 وەسیم لەلایەن ئەمەریکاوە بە تۆمەتى سەرکردایەتیکردنى گروپى سەربازى بۆ هاوکاریکردنى ئەسەد و تێوەگلانى لە بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر، خرایە لیستى سزاکانى وڵاتەکەوە.


186 جار خوێندراوەتەوە